دەربارەی ئێمە


بەرێزان، بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی کۆمەڵەی کوردیی. مەبەستی ئەو ماڵپەڕە پەرەپێدانی دەنگ و رەنگ، هونەر و کولتووری کوردییە.
کۆمەڵەی کوردیی لە شاری تورکو-فینلاند هەوڵ دەدا، زمانی کوردیی و داب و نەریتی کوردەواریی گەشە پێ بدا و بیگوازێتەوە بۆ نەوەی نوێ کە لە هەندەران لەدایک دەبن و هەر لە تاراوگەش گەورە دەبن. بە دڵنیایی، ئەوان بۆ پتر ناسینی شوناسی نەتەوەیی خۆیان پێویستیان بە هاوکاریی و پشتیوانیی جیلی ئێمەیە
هەروەها ئێمە دەمانهەوێ ،وێڕای بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمیناری زانستیی و کۆمەڵایەتیی، ئاستی زانیاریی وسڵامەتیی کوردانی دیاسپۆڕا بەرینە سەرێ و گەشەی پێبدەین. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیمان بە هاوکاریی هەموو ئێوە هاونیشتمانانی ئازیز هەیە. هیوادارین وەک هەمیشە و چالاکتر لە جاران بۆ بەشداریی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان بە دەنگمانەوە بێن.
بەڕێزەوە: دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی کوردیی تورکو
فینلاند2025