کۆبوونەوەی پاییزەی کۆمەڵەی کولتوری کوردی شاری تورکو و دەوروبەر

کۆمەڵەی کولتوری کوردی 26-10-2025

رۆژی شەممە رێکەوتی 11.10.2025 کاتژمێر 14:00 کۆبوونەوەی پاییزەی کۆمەڵەی کولتوری کوردی شاری تورکو و دەوروبەر بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەی لە شاری تورکوو بە سەرکەوتوویی بەرێوە چوو

کۆبوونەوەکەمان بە سرودی ئەیرەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕوحی پاکی گیان بەختکراوانی رێگای رزگاری نیشتمان دەستی پێکرد.

ئامانجی کۆبوونەوەی پاییزی، هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوبەری بۆ سالی 2026 بوو، کە بە سەرکەوتوویی بەرێوە چوو.

سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەندامانی  کۆمەڵە کە زۆر چالاکانە بە هێنانەگۆری بیرو بۆچونی جیاواز کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەنتر کرد.

ئاواتی سەرکەوتنمان هەیەبۆ دەستەی بەرێوبەری ساڵی 2026